کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما 5 تا 9 پلە نزم دەبنەوە

بەشی پێشبینی لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوولەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ سێشەممە، 23-6-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەراوورد بە دوێنێ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بۆ ئەمڕۆ و سبەی لەگەڵ جیاوازی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بە پێوەری سیلیزی.

شارەکان سێشەممە 23/06/2026 چوارشەممە 24/06/2026 جیاوازی نزمبوونەوەی پلەمانی گەرما
هەولێر 43 38 5
سلێمانی 42 37 5
دهۆک 43 37 6
هەڵەبجە 45 39 6
پیرمام 39 36 3
چەمچەماڵ 44 39 5
زاخۆ 44 37 7
ئاکرێ 43 38 5
گەرمیان 48 40 8
حاجی ئۆمەران 33 24 9

بەرێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم ئاشکراشی کرد، لە ئەنجامی کاریگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵی سبەی چوارشەممە، پێشبینی کەم بوونەوەی مەودای بینین دەکرێت، هەروەها نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، کە لە زۆربەی ناوچەکان لە ژێر 40 پلەی سیلیزی دەبێت یان نزیک دەبێتەوە لە 40 پلەی سیلیزی وە هیچ شەپۆڵێکی گەرما نیە لەسەر ناوچەکەمان .