ئالان جەمال دوای ماوەیەک لە بێدەنگی گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە
دوای ماوەیەک لە بێدەنگی، ئالان جەمال بەرهەمێکی نوێی بەشێوەی دوێت لەگەڵ سەرکار پەمۆ بەناوی "هۆشم نەما"، بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.
ئالان جەمال دەڵێت، "ئێستا دڵخۆشم کە دوای 5 ساڵ گۆرانییەکی نوێم بڵاوکردەوە، هەروەها ئەو بەرهەمەم بۆ من تەنیا گۆرانییەک نییە، بەڵکو ئەزموونێکی هەست و بیرکردنەوەیە کە ماوەیەک لەناومدا پەروەردە بووە."
ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی حوزەیرانی 2026، ئالان جەمال، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، دەربارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ی گوت، "ئەو بەرهەمە نوێیەم کە بەشێوەی دوێت لەگەل سەرکار پەمۆ بڵاوم کردووەتەوە، تێکستەکەی لەلایەن خۆم نووسراوە، هەروەها دابەشکردن و رێکخستنی موزیکەکەی لەلایەن سوهراب جول ئەنجام دراوە؛ بە شێوەیەک کە رۆحی گۆرانییەکەی پاراستووە و رەنگێکی تایبەتی پێداوە. لەگەڵ ئەوەش دا، ڤیدیۆ کلیپەکە محەمەد ئیدریس کاری دەرهێنانی بۆ کردووە"
ئالان جەمال گوتیشی، "دوای ماوەیەکی درێژ لە دوورکەوتنەوە لە بڵاوکردنەوەی بەرهەمی نوێ، ئێستا دڵخۆشم کە دوای 5 ساڵ گۆرانییەکی نوێم بڵاوکردەوە، هەروەها ئەو بەرهەمەم بۆ من تەنیا گۆرانییەک نییە، بەڵکو ئەزموونێکی هەست و بیرکردنەوەیە کە ماوەیەک لەناومدا پەروەردە بووە."
ئالان جەمال باس لەو ماوەیە دەکات کە هیچ بەرهەمێکی نەبووە و دەڵێت، "گەڕانەوە دوای بێدەنگی هەمیشە ئاسان نییە، بەڵام باوەڕم وایە کە ئەو گۆرانییە نوێیەم دەتوانێت گفتوگۆیەکی نوێ لەگەڵ گوێگر دروست بکات؛ گفتوگۆیەک لەسەر هەست، یادەوەری و ئەو شتانەی زۆرجار ناتوانین بە وشە بیانکەین. هەروەها سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لە ماوەی بێدەنگییەکەدا هەر چاوەڕێی بەرهەمی نوێم بوون."
ئالان جەمال، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، لەدایکبووی شاری هەولێرە و نیشتەجێی ئەوروپایە. خاوەنی چەندین بەرهەمی گۆرانییە و هەواداری تایبەت بەخۆی هەیە.