وێنەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران
ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی حوزەیرانی 2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران؛ کۆدەبێتەوە و دوو تەوەر تاوتوێ دەکات.
لە تەوەری یەکەمدا، پوختەى کۆنووسی هاوبەشی نێوان دەستەى گومرگی فیدڕاڵی و گومرگی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا، کە لە رۆژى 18ى حوزەیرانی 2026 لە بەغدا واژوو کرا، گفتوگۆ دەکرێت. لە تەوەری دووەمدا، چاکسازییەکان لە بوارى خانەنشینی و دەستەبەرى کۆمەڵایەتیی کرێکاران و بڕیاری دیاریکردنی کەمترین مووچەى مانگانەى خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەت، تاوتوێ دەکرێت.