سلێمانی.. ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و مێردمنداڵێک گیانی لەدەستدا
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێکدا لە شاری سلێمانی، مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ گیانی لەدەستدا و لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە.
سەرچاوەیەک لە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 بە کوردستان24ـی راگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی تەمموزی 2026، لە گەڕەکی "کانی سپیکە"ی شاری سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا، بەهۆی رووداوەکەوە مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ کە ڕەگەزی (کچ)ـە، گیانی لەدەستداوە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیان بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی رووداوەکە دەستپێکردووە.