تەندروستیی سووریا: 21 کەس لە تەقینەوەکەی دیمەشقدا بوونە قوربانی

تەقینەوەیەک لە کافتریایەکی شەقامی نەسڕی ناوەڕاستی دیمەشق، بووە هۆی گیانلەدەستدانی 5 کەس و برینداربوونی 16ـی دیکە، لە کاتێکدا لایەنە پەیوەندیدارەکان گومان دەکەن رووداوەکە بەهۆی بۆمبێکی چێندراوەوە بووبێت.

پێنجشەممە، 2ـی تەممووزی 2026، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا)، لە زاری ئەحمەد بوکور، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتن لە وەزارەتی تەندروستیی سووریا، بڵاوی کردەوە، "ئاماری قوربانییانی ناو کافتریای (موشیرییە) لە شەقامی نەسری ناوەڕاستی دیمەشق، گەیشتووەتە 5 کوژراو و 16 بریندار".

بە زانیارییەکانی بەڕێوەبەرەکە، تیمەکانی فریاکەوتن و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان، دەستیان بە کارەکانی فریاگوزاری، رزگارکردن و پاراستنی هاووڵاتییان لە شوێنی رووداوەکە کردووە.

لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوەکان لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمیی سووریا، پێشبینی دەکەن تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی چێندراوەوە بووبێت.