ئیلایدە مەتین بە "کچکا ئەبدالم" چیرۆکی دڵی کچێکی ناڕازی دەگێڕێتەوە
ئیلایدە مەتین، خانمە هونەرمەندی گەنج، نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی "کچکا ئەبدالم" بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەو بەرهەمە نوێیەم چیرۆکێکی هەستیار و کۆمەڵایەتی دەگێڕێتەوە؛ چیرۆکی کچێک کە خێزانەکەی دەیانەوێت بە زۆر بەشووی بدەن، بەڵام ئەو بە تەواوی لەم ئەو بڕیارە ناڕازییە و دەنگی ناڕەزایی خۆی دەردەبڕێت."
ئیلایدە مەتین، خانمە هونەرمەندی گەنج، دەربارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ی گوت، "ئەو گۆرانییە نوێیەم لە تێکست و ئاوازی ئاراس هەرکییە، هەڵکەوت زاهیر کاری دابەشکردن و ئامادەکردنی موزیکەکەی کردووە، هەروەها دیار میرزا کاری ئۆرگی ئەنجامداوە و دەرهێنانی ڤیدیۆکلیپەکەش لەلایەن رەیان شیلازی بۆی کراوە."
ئیلایدە مەتین باس لە چیرۆکی بەرهەمە نوێیەکەی دەکات و دەڵێت، "من لە رێگەی ئەم گۆرانییەوە هەستی کچێک دەخەمە بەرچاو کە دەیەوێت مافی هەڵبژاردنی ژیانی خۆی هەبێت و ناچێتە ژێر بڕیارێک کە بە بێ ویستی ئەو دراوە. من بە شێوازێکی هەستبزوێن و کاریگەر، ئازار، ناڕەزایی و هیواکانى ئەو کچە دەگوازمەوە و گۆرانییەکە دەکەم بە چیرۆکی دەنگدانەوەی مافی هەڵبژاردن و ئازادی ویستی کەسەکە."
ئیلایدە مەتین، خانمە هونەرمەندی گەنج، خەڵکی وانی باکوری کوردستانە و دانیشتووی شاری هەولێرە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی تۆمارکراوە و تا ئێستاش بەردەوامە لەکاری هونەری.