گراهام لە دوایین چاوپێکەوتنیدا: ترەمپ بە هێز گەرووی هورمز کۆنترۆڵ دەکات

لیندزی گراهام لە دوایین چاوپێکەوتنیدا
لیندزی گراهام لە دوایین چاوپێکەوتنیدا

لیندزی گراهام پێش کۆچی دوایی لە دوایین چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆنیدا نەخشەڕێگەی داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئاشکرا کردووە و چەندین پێشبینیی سەرسوڕهێنەری سەبارەت بە ئێران و ترەمپ خستووەتەروو.

لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆچکردووی کۆمارییەکان، لە دوایین دەرکەوتنی تەلەڤزیۆنی پێش مەرگی، لەگەڵ کەناڵی (سی بی ئێس) بە وردی باسی لە هەنگاوەکانی داهاتووی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە. 

ئەو سیناتۆرە هۆشداریی داوە، ئەگەر رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران شکست بهێنێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە زەبری هێز دەست بەسەر گەرووی هورمزدا دەگرێت و باج لە کەشتییەکان وەردەگرێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، گراهام هۆشدارییەکی تووندی دایە تاران و گوتی، ئەگەر ئێران بەرەنگاری ئەو هەنگاوەی ئەمریکا ببێتەوە یان لەرێگەی گرووپە بریکارەکانییەوە هێرش بکات، ئەوا ئەمریکا بە تەواوی لەناویان دەبات و وەڵامێکی یەکجار قورسی دەبێت.

هەروەها ئەو سیاسەتمەدارە ئەمریکییە ئاماژەی بە گۆڕانکارییە دیپلۆماسییەکانی ناوچەکە کرد و رایگەیاند، هەنگاوی داهاتووی دیپلۆماسی بریتی دەبێت لە هێنانی سعوودیە بۆ نێو رێککەوتنی ئەبراهام بە مەبەستی داڕشتنەوەی نەخشەی تەواوی ناوچەکە. 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ـی تەممووزی 2026، نووسینگەی لیندزی گراهام، سیناتۆری پارتی کۆمارییەکان لە ویلایەتی کارۆلاینای باشوور، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئێوارەی رۆژی شەممە، 11ی تەممووز، سیناتۆر گراهام بەهۆی نەخۆشییەکی کورت و کتوپڕەوە، لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بۆ خوێندنەوەی ژیاننەمەی گراهام، کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە