داواکاریی گشتیی تاران بڕیاری لەسەر دۆسیەی تێوەگلاوانی جەنگ و خۆپێشاندەران دا
داواکاریی گشتیی تاران دەڵێت: ئەوانەی لە ماوەی جەنگی 12 رۆژە و ئاڵۆزییەکانی ناوخۆ دەستگیرکرابوون دۆسییەکانیان رەوانەی دادگا کراوە و بە گوێرەی تاوانەکانیان سزایان بۆ دەکراوە، کە سزای زیندانی و لەسێدارەدانی تێدایە.
سێشەممە 14ـی تەممووزی 2026، عەلی ساڵحی، داواکاریی گشتیی تاران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئاشکرای کرد، دوای هەوڵێکی چڕی ناوەندە دادوەرییەکان، سەرجەم دۆسیەی دەستگیرکراوانی پەیوەست بە جەنگی 12 رۆژە و جەنگی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسترائیل دژ بە کۆماری ئیسلامی لەگەڵ دەستگیرکراوانی ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی ئێران، لە رێگەی دەستەی داواکاریی گشتیی تاران رەوانەی دادگا کراون بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن.
گوتیشی: بە فەرمانی بەرپرسی دەسەڵاتی دادوەری و سەرۆکی دادگای تاران، دۆسیەکان بە وردی و بە خێرایی لە دادگاکاندا لێکۆڵینەوەیان لەسەرکراوە کراوە و بەشێک لە دۆسیەکان بە سەپاندنی سزای زیندانی یەکلایی بوونەتەوە، بەشێکیش لە دۆسییەکان بە لەسێدارەدان بڕیاری کۆتاییان لەسەر دراوە.
ساڵحی ئاماژەی بە رۆڵی دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتەکەی داوە کە چۆن توانیویانە لە 22 کاتژمێردا رێگریان لە هەرەسهێنانی ئاسایشی ناوخۆی تاران گرتووە و دەڵێت "رێگەیان نەدا ئامانجی دوژمن بەدی بهێنرێت".