کارەبای دهۆک: بەرهەمهێنانی کارەبا لە 600 مێگاواتەوە بۆ 400 کەم بووەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای دهۆک ئاماژە بەوە دەکات، نازانین ئەم گرفتەی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا دروستبووەم چ کاتێک چارەسەر دەبێت، بەڵام دەخوازین لەکاتێک زۆر نزیکبێت و لەیەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێلن بۆ ئەوەی بەزووی کارەبا بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی تەمموزی 2026، حازم محەممەد عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای پارێزگای دهۆک، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ ژمارەیەک لە دەزگاکانی راگەیاندن، لەسەر بارودۆخی کارەبا قسەیکرد و رایگەیاند: ئەو کارەبای لەبەردەستمانە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هاوولاتیماندا دابەشی دەکەین، کارێکی جددی لەسەر دەکرێت کە ئەم بارودۆخەی کارەبا هاتووەتە پێش بەشێوەیەکی خێرا چارەسەر بکرێت.
دەربارەی توانای بەرهەمهێنانی کارەبا لەو پارێزگایە، حازم محەممەد گوتی" ئێستا 400 مێگاوایت کارەبامان لە بەردەستە، بەڵام پێش ئەم پێشهاتە نوێیە 600 مێگاوایتمان لەبەردەستبوو، نازانین لە داهاتوو چی روودەدات بەرهەمهێنان کەم دەبێت یان زیادبێت".
بەرێوەبەری گشتیی کارەبای دهۆک جەخت لەوە دەکاتەوە، دەخوازین بە خێرایی بگەڕێینەوە ئاستی جاران و گرفتەکە بە زووی چارەسەربێت.
لەلای خۆیەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: گرفتێکی ئەمنی لە کێڵگەی کۆرمۆر دروست بووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا. بەم هۆیەشەوە بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی بە بڕی 2500 مێگاوات کەم بووەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا، وەزارەتی کارەبا هاوبەشانی ئاگادار کردووەتەوە ئەم دۆخە کاتییە و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا بە شێوەیەکی ئاسایی.