بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5 پلەی رێختەر باکووری کوردستانی هەژاند

ناوەندیی بەڕێوەبردنی فریاگوزاریی و قەیرانەکان لە تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5 پلەی رێختەر لە باکووری کوردستان تۆمارکراوە و بەهۆی بە هێزییەکەیەوە لە پێنج پارێزگا هەستیپێکراوە.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 06:20 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 18ـی تەممووزی 2026، لە شارۆچکەی مەلەتیای کۆن روویداوە، بەڵام بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەکە، هاووڵاتیانی دانیشتووی پارێزگاکانی مەلەتیای نوێ، ئێلازیغ، سەمسوور، دێرسم و رحا هەستیان پێکرادووە و بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێوە بەشێکی زۆری خەڵکی لە ماڵەکانیان دەرچوون و پەنایان بردووە بەر گۆڕەپانە وڵاکان.

هەروەها ئافاد رایگەیاندووە، دۆخەکە ئاساییبووەتەوە و دڵنیایی داوەتە خەڵکی ناوچەکان کە هیچ ترس و نیگەرانییەک لە ئارا نییە.