بە فەرمانی دادگا؛ پۆلیسی هەولێر نووسینگەی ئێن ئاڕ تی چۆڵ کرد
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەهۆی کێشەی یاسایی و نەدانی کرێی مانگانەوە، نووسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی (NRT) لە شاری هەولێر چۆڵکرا و رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
دووشەممە 20ـی تەممووزی 2026، بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە رێککەوتی 16ـی تەممووزی 2026، خاوەنی خانووی ژمارە (137866) لە گەڕەکی نازنازی شاری هەولێر، لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر سکاڵای یاسایی لە دژی نووسینگەی ئێن ئاڕ تی تۆمار کرد، هۆکاری سکاڵاکە بۆ ئەوە گەڕاوەتەوە کە کەناڵەکە بۆ ماوەی چەندین مانگ کرێی خانووەکەی وەرنەگرتووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای سکاڵاکە، دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بڕیاری چۆڵکردنی خانووەکەی دەرکردووە، لەسەر ئەم بنەمایە، ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی تەممووزی 2026، بە ئامادەبوونی لێکۆڵەری داد و بەڕێوەبەری نووسینگەی ئێن ئاڕ تی، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە خانووەکە بە فەرمی چۆڵکرا و رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
پۆلیسی هەولێر جەختی کردووەتەوە، تەواوی رێکارەکان لە چوارچێوەی یاسا و لەسەر بنەمای فەرمانی دادوەر جێبەجێ کراون.