دژەتیرۆری کوردستان: درۆنەکان هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە

دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەنراوێکدا جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەو درۆنانەی لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.

ئەمڕۆ هەینی، 24ـی تەمموزی 2026، دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند: کاتژمێر 9:32 تا 9:45ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانی هاوپەیمانان پێنج درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە .

دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، درۆنەکان لە رۆژئاوای پارێزگای هەولێرەوە ئاراستە کرابوون.

هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە، درۆنەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەو.