قسەکانی ئەمڕۆی سەرۆکوەزیران بە کورتی

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی تەممووزی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بەوردی تیشکی خستە سەر دۆخی سیاسی و ئابووریی ناوچەکە، هاوکات باسی لە کێشەکانی مووچە، پێکهێنانی کابینەی نوێ، سیستمی باج، کەمبوونەوەی کارەبا و هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی بەنزین کرد و پەیامی ئاراستەی لایەنە ناوخۆییەکان و بەغداش کرد.

قسەکانی سەرۆکوەزیران بە کورتی:

1. هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لە هیچ شەڕ و توندوتیژییەکی ناوچەکە.

2. ئێمە بەردەوام لەگەڵ چارەسەری ئاشتییانەی هەموو کێشەکانداین.

3. قەیرانەکانی ناوچەکە کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر ژیانی هاووڵاتییان داناوە.

4. خەڵکی کوردستان هەمیشە لە بارودۆخە سەختەکان تێگەیشتوون و پشتیوانن.

5. حکوومەتی هەرێمی کوردستان هی خەڵکە و لە خزمەتکردنیاندا درێخی ناکات.

6. ئێمە نوێنەری راستەقینەی خەڵکین و پەرۆشی ژیانی هاووڵاتییانین.

7. هەرێمی کوردستان بەشێکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رووبەڕووی قەیرانەکان بووەتە.

8. قەیرانی گەورەتریشمان تێپەڕاندووە و ئەمەش چارەسەر دەبێت.

9. ئایندەیەکی رووناکتر و خۆشتر چاوەڕێی خەڵکی کوردستان دەکات.

10. پشتیوانی لە حکوومەتی بەڕێز عەلی زەیدی دەکەین بۆ چاکسازی.

11. پابەندین بە سیاسەتی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق.

12. قەیرانی ئابووریی عێراق بەشێکە لە قەیرانی جیهانی و داخستنی گەرووی هورمز.

13. هەرێمی کوردستان ئامادەیە بەشێکی کارای چارەسەری قەیرانەکان بێت.

14. هەوڵی جددی هەیە بۆ چارەسەری کێشەی بازرگانی و سیستمی ئەسیکۆدا.

15. جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا داهاتی کوردستان و عێراق زیاد دەکات.

16. پابەندین بە پێدانی مووچە لە کاتی خۆیدا بەپێی توانا.

17. 120 ملیار دینار پابەندییەک بووە لەسەر هەرێمی کوردستان فەرز کراوە.

18. کەمبوونەوەی بازرگانی کاریگەری لەسەر داهاتی هەرێم و مووچە هەیە.

19. بەغدا پێویستە پێداچوونەوە بە بڕیاری رادەستکردنی 120 ملیارەکەی پێشوو بکات.

20. هاوکاریی دوولایەنەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەری قەیرانەکانە.

21. هەماهەنگیی ئەمنی و سیاسی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لە ئاستێکی زۆر باشدایە.

22. 20 مانگ بەسەر هەڵبژاردندا تێپەڕیوە و هێشتا حکوومەت پێکنەهاتووە.

23. کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ لە بەرژەوەندیی خەڵکدایە.

24. پارتە سیاسییەکان بەرپرسیارن لە دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت.

25. داوا لە لایەنەکان دەکەم بۆ خزمەتی خەڵک بێنە پێشەوە.

26. حکوومەت دەبێت خزمەتگوزاری سەرانسەری بێت بۆ هەموو کوردستان.

27. کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو خەڵکی کوردستان دابین دەکەین.

28. هەڕەشەی ئەمنی لە کۆرمۆر بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی گاز.

29. کەمبوونەوەی گاز کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا و بەنزین هەبووە.

30. هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆمپانیای داناگاز بەردەوامن.

31. پارێزگاری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان ئەولەویەتی حکوومەتە.

32. نامانەوێ مافی کەس بخورێت، بەڵام نابێ کەسیش نابەرپسیارانە رەفتار بکات.

33. بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین پەیوەندی بە شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکەوە هەیە.

34. تێچووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان هەر بەرزە و لەسەر شانی کۆمپانیاکانە.

35. عێراق بە ملیاران دۆلار پاڵپشتیی سووتەمەنی دەکات، بەڵام پشکی تەواوی کوردستان نادات.

36. پشکی کوردستان 126 هەزار و 700 بەرمیلە، بەڵام بەغدا 50 هەزار دەدات.

37. ئەم نادادپەروەرییە لە دابەشکردنی نەوتی ناوخۆیی پێویستە راست بکرێتەوە.

38. نرخی بەنزینی نۆرماڵ 750 و بازرگانی 850 دینار جێگیر دەکرێت.

39. پێداچوونەوە بە نرخی بەنزینی موحەسەن و سوپەر دەکرێت لە بازاڕدا.

40. بە یەکڕیزیی لایەنەکان دەتوانین رووبەڕووی قەیرانەکان ببینەوە.

41. داوامان کردووە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ کوردستان دابین بکرێت. 

42. ئێستا هێزی ئاسمانی لە هەولێر هەیە، چونکە هێزەکانی هاوپەیمانانی لێن.

43. دوای چوونەدەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، سیستەمەکەش نامێنێت. 

44. بەشێکی ئەو درۆنانەی ئاراستەی هەولێر کراون لە مووسڵەوە هاتبوون. 

45. سەرەڕای قەیرانەکان، بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزاریییەکان. 

46. ئێستا پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا لە ئاستێکی زۆر باشدایە و لێی رازین.