حەلبووسی سبەی دێتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی پارتی تەقدووم سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

نووسینگەی محەمەد حەلبووسی بە کوردستان24ـی راگەیاند، بڕیارە سبەی پێنجشەممە، 30ـی تەمووزی 2026، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی پارتی تەقدووم سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. 

ئەو سەرچاوەیە بە کوردستان24 راگەیاند، هەر یەک لە ئەحمەد مەزهەر، سەرۆکی فراکسیۆنی تەقدووم لە پەرلەمانی عێراق، محەمەد تەمیم وەزیری پیشەسازی و خالد بەتاڵ، سەرکردە لە پارتی تەقدووم یاوەری محەمەد حەلبووسی لە سەردانەکەیەدا بۆ هەولێر دەکەن. 

لە کۆبوونەوەکان دا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەتی عێراق و دۆخی ناوچەکە دەکرێت.