پەیامنێری کوردستان24: هۆکاری تەقینەوەکەی حاجیاوە نەزانراوە
پەیامنێری کوردستان24 لە راپەڕین: بەهۆی تەقینەوەیەک لە ماڵی هاووڵاتییەک لە حاجیاوە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربوونە.
پەیامنێری کوردستان24، ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی تەقینەوەکە زیانێکی زۆر بەر خانووی ماڵەکە کەوتووە و بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی پەیامنێری کوردستان24، ناردوویەتی ئاگرێکی زۆر لە خانووەکە کەوتووە.
هەر بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی ئاراس ئەمین پەیامنێری کوردستان24، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە و هەروەها کەسێکی دیکەش نادیارە.
تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ زانیارییەکییان لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرا نەکردووە.
هەروەها رۆژی هەینی 24ـی تەممووزی 2026، لە گوندی دێرێی سەر بە ناحیەی سەرکەپکان لە قەزای رانیە، بوتڵێکی گاز لە ناو ماڵێکدا تەقییەوە، بەپێی راگەیەندراوی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، لەو رووداوەدا منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان گیانی لەدەست داوە و پێنج کەسی دیکەی خێزانەکەش بریندار ببون