ناونووسین بۆ پڕۆسهی حهج کۆتایی دێت
پرۆسەی ناونووسین بۆ حەجی ئەمساڵ بەردەوامە و تا 5ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و هاووڵاتیان دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
حاجی كامهران ئهحمهد بهڕێوهبهری كاروباری حهج و عومڕهی ههرێمی كوردستان بە کوردستان24ـی گوت، پڕۆسەکە 5ـی ئاب کتژمێر 12ـی شەو کۆتایی پێدێت و ماوەکەش درێژ ناکرێتەوە، لەبەر ئەوەی حکوومەتی عێراق پەلەیەتی بۆ تەواوکردنی رێکارەکان و وەرگرتنی ناوەکان.
رۆژی 21ـی تەممووزی 2026، لە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ دەروازەی ناونووسینی ئەلیکترۆنی بۆ حاجیان بۆ ساڵانی 2027 و 2028 کرایەوە، بەرێوبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان رایگەیاند، پڕۆسەکە بۆ ماوەی 15 رۆژ بەردەوام دەبێت، واتە تاوەکو 5ـی ئابی 2026 کاتژمێر 12ـی شەو.
پڕۆسەکە بەگوێرەی راسپاردەی سەرۆکی حکوومەت و وەزیری ئەوقاف بە خۆڕاییە و هاووڵاتییان دەتوانن لە ماڵەکانی خۆیانەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن. سەبارەت بە مەرجی تەمەن، پێویستە تەمەنی کەسی ناونووسکار لە 25 ساڵ کەمتر نەبێت، مەگەر لە حاڵەتێکدا کە کەسێکی تەمەن گەورە 40 بۆ 50 ساڵ بیەوێت هاوەڵێکی لەگەڵ بێت کە تەمەنی لە 25 ساڵ کەمتر بێت.
هەروەها ئاسانکارییەک بۆ ئەو کەسانە کراوە کە ساڵی رابردوو ناویان تۆمار کردبوو، بە شێوەیەک دەتوانن تەنیا بە دوو کلیک زانیارییەکانیان نوێ بکەنەوە و بچنە ناو تیروپشکەکەوە.
هەروەها بەرێوەبەرەیەرایەتیی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاندبوو، ئەوانەی پارساڵ ناویان بەیەدەگ هاتبووەوە، ئەمساڵ بەدەرچوو هەژماردەکرێن.