دوای سێ ساڵ یەکەم کەشتیی نەوتی ئەمەریکا دەگاتە ئیسرائیل

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، داتاکانی بەدواداچوونی کەشتیەکان دەریخستووە کە بارێکی نەوتی خاوی سوکی ئەمریکی کە لە تێکساس بارکرابوو، رۆژی هەینی بەرەو ئیسرائیل بەڕێکەوت، ئەمەش یەکەم بارە نەوتی لەو جۆرەیە کە لە ماوەی سێ ساڵدا بگاتە ئەو وڵاتە،

داتاکانی بەدواداچوونی کەشتییەکان لە پلاتفۆرمی گروپی بۆرسەی لەندەن دەریخست، کەشتیی ئەفراماکس کە ئاڵای ماڵتای لەسەرە، رۆژی پێنجشەممە نەوتی خاوی ئەمریکای لە تێکساس بارکردووە و دەچێتە بەندەری عەسقەلان لە باشووری ئیسرائیل.

بەپێی زانیارییەکانی گرووپی بۆرسەی لەندەن، کەشتییەکە نزیکەی 550 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەڵگرتووە. بەڵام  ئەو کەشتییە دەتوانێت تا 750 هەزار بەرمیل نەوەت هەڵبگرێت.

داتاکانی گرووپی بۆرسەی لەندەن دەریانخستووە کە کۆمپانیای بازرگانی ڤیتۆڵ ئەو کەشتییەی بەکرێ گرتووە، بەڵام تا ئێستا ڤیتۆڵ پشتڕاستی نەکردووەتەوە.

لای خۆیەوە داتاکانی کەشتیوانی کیپلەر دەریخستووە دوایین جار کە نەوتی خاوی ئەمریکا هەناردەی ئیسرائیل کراوە، لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 بووە.

ئەم بارکردنە لە کاتێکدایە کە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران کە لە 28ـی شوباتەوە دەستی پێکردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی هاتوچۆ لە رێگەی گەرووی هورمزەوە.

ئەم رێگایە ئاوییە پێشتر نزیکەی یەک لەسەر پێنجی دابینکردنی نەوتی خاو و گازی سروشتی جیهان دەگواستەوە.