نێچیرڤان بارزانی جەخت لە پاراستنی مافی ئێزدییەکان دەکاتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوینەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی میری ئێزدییان، بابەشێخ، ئەنجوومەنی رۆحانی و سەرجەم ئێزدییەکان لە کوردستان و جیهان کرد و جەختی لە پاراستنی کولتووری پێکەوەژیان کردەوە.

ئەمرۆ یەکشەممە، 2ـی ئابی 2026، سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوینەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی میری ئێزدییان و بابەشێخ و ئەنجوومەنی رۆحانی و هەموو هاووڵاتیانی ئێزدیمان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها ئێزدییەکان لە هەموو جیهان دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە خێر و خۆشی بۆ هەمووان بگەڕێنێتەوە."

لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکە هاتووە؛ نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی دایە خوشک و برایانی ئێزدی و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان و گوتی: "هەرێمی کوردستان هەمیشە بە لانکەی پێکەوەژیان و نیشتمانی هەمووان بەبێ جیاکاری دەمێنێتەوە، و هەمیشە وەک پارێزەری کولتووری فرەیی دەمێنینەوە."