مەسرور بارزانی: مافی گشت پێکهاتەکان دەپارێزین
ئەمڕۆ دووشەممە، 3ـی ئابی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سهرۆكى كهنيسهى كلدانى له عێراق و جيهان کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی پاراستن و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان کرا.
سەرۆکی حکوومەت، پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و بە تایبەتی کریستیانەکان و خزمەتکردنیان بێ جیاوازی دووپات کردەوە.
سهرۆكى كهنيسهى كلدانى له عێراق و جيهان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی سەرۆکی حکوومەت لە مافی پێکهاتەکان و بەتایبەتی کریستیانەکان دەربڕی .

