سێنتکۆم: گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بەردەوامە

"هێزەکانمان 44 کەشتییان ناچارکردووە رێڕەیان بگۆڕن"

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند هێزەکانیان بەردەوامن لە جێبەجێکردنی توندی گەمارۆ دەریاییەکانی واشنتن دژی ئێران، و ئاشکرایشی کرد کە تاوەکو ئێستا چوونەتە سەر چەندین کەشتیی بازرگانی و ڕێڕەوی دەیانی تریان گۆڕیوە.

دووشەممە 3ـی ئابی 2026، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم"، هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بۆ جێبەجێکردنی گەمارۆ دەریاییەکان دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

سێنتکۆم ئاشکرای کرد کە تاوەکو ئەمڕۆ، هێزەکانیان ئاڕاستە و ڕێڕەوی 44 کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە کە بە نیازبوون گەمارۆ دەریاییەکان ببڕن.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، لە چوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوامانەدا، هێزەکانیان توانیویانە 2 کەشتیی بازرگانی بە تەواوی لەکاربخەن ، هاوکات چوونەتە سەر 2 کەشتیی تریش بە مەبەستی پشکینین و کۆنتڕۆڵکردنی بارەکانیان.