ناتانیاهۆ ناکۆکییەکانی لەگەڵ ترەمپ ئاشکرا دەکات

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دانی بە بوونی ناکۆکیی قووڵدا نا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بەو رێککەوتنەی لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس واژوو کراوە. 

دووشەممە 3ـی ئابی 2026، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، دەبێت کەرتی غەززە بە تەواوی لە چەک داماڵدرێت و حەماس هیچ هێزێکی سەربازیی نەمێنێت پێش ئەوەی باس لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە بکرێت، هەروەها رەخنە و ناڕەزایەتییەکان لەسەر پرسی کۆچی دانیشتووانی غەززە بۆ دەرەوە بەبێ هەڕەشەی چەک، لەلایەن نەتانیاهۆوە ئاماژەیان پێدرا، کە هەندێک لایەن وەک تاوانی جەنگ یان گواستنەوەی زۆرەملێ ناوزەندیان کردووە.

رۆژی هەینی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەنجوومەنی ئاشتی گەیشتووەتە رێککەوتنێکی مێژوویی بۆ چەکداماڵینی هەمیشەیی حەماس و هەموو گرووپە چەکدارەکانی دیکەی کەرتی غەززە، هاوکات گوتیشی،  رێڕەوی ئەم رێککەوتنە رێگە بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێی فەلەستینی خۆش دەکات کە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاشتی دەکات بۆ خزمەتکردنی گەل و دابینکردنی ئاسایشی ئیسرائیل. 

رەوشی غەززە لەم کاتێکدا ئاڵۆزتر بووە چونکە ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی چڕتر کردووەتەوە، ئەمەش نیشانەی تێکچوونی هاوسەنگییە لە نێوان واشنتن و تەلئەڤیڤ لەسەر پلانی کۆتاییهێنان بە جەنگ.