زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حاجیاوا دابەشدەکرێت
ئەمرۆ لە حاجیاوا زەوی بەسەر فەرمانبەران دا دابەش دەکرێت، وەک قۆناخی یەکەم 145 فەرمانبەر بەتیروپشک و بەشێوەیەکی ئاشکرا زەویان پێ دەدرێت.
ئەزوەر جەعفەر بەرێوبەری ناحیەی حاجیاوا بە کوردستان24ـی راگەیاند، زیاتر لە 600 زەویمان لە شارەوانی حاجیاوا ئامادەکردووە و تاپۆکەی لای خۆمانە و هیچ گرفتێکی نیە، ئەمرۆ 145 فەرمانبەر کە لەنێوان 40 بۆ 55 خاڵیان هەیە زەوی وەردەگرن و قۆناخەکانی دواتر ئەو فەرمانبەرانە زەوی وەردەگرن لە 40 خاڵ کەمتریان هەیە.
بەرێوبەری ناحیەی حاجیاوا گوتیشی، چوار ههزار و 900 بۆ پێنج ههزار فەرمانبەر لە حاجیاوا ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە، لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی لەسەر هێڵین زەوی بۆ هەموو ئەو فەرمانبەرانە دابین بکەین بەڵام قۆناخ بە قۆناخ.
ئاشکراشیکرد، زەویەکانی حاجیاوا بەنرخن، فەرمانبەر لەهەرکوێ زەوی وەربگرێ نرخی باش دەکات و زەویەکان لە شوێنی باش دابینکراون.
ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دێت بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بەگوێرەی سیستمی خاڵبەندی. لایەنە پەیوەندیدارەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرجەم فەرمانگەکان کارە پێویستەکانیان بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە ئەنجام داوە.