تیروپشكی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراق راكێشرا
بە هۆی ئارامی و سەرنجڕاکێشی یاریگەکانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ وەرزی رابردوو، دووەم وەرزە ئاهەنگ و رێورەسمی یاریی کردنەوەی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، لە وەرزی 2024 ـ 2025 یاریی کردنەوەی خولەکە لە یاریگەی یانەی دهۆک لە نێوان دهۆک و زەورا کرا، ئەم وەرزەش یاریی کردنەوەی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە شاری سلێمانی لە نێوان نەورۆز و قوە جەوییە دەکرێت.
لە بەغدا و بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرجەم یانەكان تیروپشكی گەڕی یەكەم تاوەكو كۆتایی خولی ئەستێرەكانی عێراق راكێشرا، یاریی كردنەوەی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراق لە یاریگەی نەورۆز دەبێت لە شاری سلێمانی و نەورۆز رووبەرووی قوە جەویەی پاڵەوانی وەرزی رابردوو دەبێتەوە.
هەر لە گەڕی یەكەم یانەی هەولێر لە یاریگەی خۆی میوانداری كارەبا دەكات، دهۆكیش میوانداری غەڕاف دەكات و لە دێربی هەرێمی كوردستانیش زاخۆ میوانداری گازی باكووری تازە میوانی خولەكە دەكات.
بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو کە دەکاتە رۆژی چواردەی ئەم مانگە خولی ئەستێرەكانی عێراق دەستپێبكات و سەرجەم یارییەكانیش لە رۆژانی هەینی و شەممە بەڕێوەدەچێت و چەند یارییەكی تایبەت نەبێت دەكەوێتە رۆژەكانی دیكە و خولەكەش لە رۆژی 28ـی مانگی پێنجی ساڵی داهاتووش گەڕی كۆتایی خولەكە بەڕێوەدەچێت.