سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە محەمەد حاجی مەحموود دەکات
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی 50 ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە محەمەد حاجی مەحموود سەرۆكی حزبەکە و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیال دیموكرات دەکات.
بارەگای بارزانی ئەمڕۆ شەممە 8ـی ئابی 2026، پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بڵاوکردووەتەوە، وێڕای پیرۆزبایی 50 ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان؛ سەرۆک بارزانی هیواخوازە سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان هاوكار و تەبا بن بۆ تێپەڕاندنی ئالنگاری و كێشەكان و كوردستان، بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان هەردەم پارێزراو بن.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی پەنجاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی برای بەڕێز كاك محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكەم.
لەو یادەدا پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە مێژووی خەباتی گەلەكەماندا هەیە و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم. هیوادارم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و هەموو لایەك هاوكار و تەبا بن بۆ تێپەڕاندنی ئالنگاری و كێشەكان و كوردستان و گەلەكەمان هەردەم پارێزراو بن.
مسعود بارزانی
8ی ئابی 2026