مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە محەمەد حاجی مەحموود دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی 50ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد حاجی مەحموود دەکات و، هیوادارە پارتەکە لە خەبات و تێکۆشانی خۆیدا سەرکەوتوو بێت.

شەممە، 8ـی ئابی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی 50ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتەکە، سەرکردایەتی، سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی کرد.

سەرۆکی حکوومەت، هیوادارە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، هاوشان لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان، لە خەبات و تێکۆشانی خۆیدا سەرکەوتوو بێت لە پێناو داکۆکیکردن لە دەستکەوتە نیشتمانییەکانی خەڵکی کوردستان.