کەشناسیی عێراق: سبەی پلەکانی گەرمای پێنج پارێزگا دەگاتە نیوەی کوڵان
ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ـی ئابی 2026، دەستەی کەشناسی عێراق، پێشبینییەکانی خۆی بۆ دۆخی کەشوهەوا و پلەکانی گەرما لە سەرانسەری وڵات بۆ رۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە، راشیگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەی پێنجشەممە، لە پێنج پارێزگادا پلەکانی گەرما بگاتە 50 پلەی سیلیزی.
کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، کەشوهەوای رۆژی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچە رۆژهەڵاتییەکانی هەردوو ناوچەی باشوور و باکوور، و پلەکانی گەرما لە هەموو ناوچەکان نزیک دەبن لە رۆژی پێشوو. هەروەها رۆژی هەینیش ئاسمان ساماڵ دەبێت لە سەرانسەری ناوچەکان، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێت لە رۆژی پێشوو.
بەرزترین پلەکانی گەرمای بۆ سبەی پێنجشەممە لە پارێزگاکان بەم شێوەیە.
پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی میسان، زیقار، بەسرە، موسەننا، کەربەلا دەگاتە 50 پلەی سیلزیزی.
لە پارێزگاکانی بەغد، واست،بابل، دیوانییە و نەجەف دەگاتە 49 پلەی سیلیزی.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی پلەکانی گەرما لە ئەبار، سەلاحەددین و دیالە دەگاتە 48 پلەی سیلیزی.
نەینەوا 45
هەولێر 44
سلێمانی 42
دهۆک 41