ئەڤین ئینجیر سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی دەکات
ئەندام پەرلەمانێکی ئەوروپا، لە پەیامێکی فەرمیدا بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی ئێرانی بۆ سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای ئاسایش و هەواڵگریی هەرێم کرد و هێرشەکەی بە "پەرەسەندنێکی مەترسیدار" بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە وەسف کرد
دووشەممە 17ـی ئابی 2026، ئەڤین ئینجیر، ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا بە رەچەڵەک کورد، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵوێستی خۆی لەسەر هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر پیرمام خستەڕوو.
ئینجیر لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: پێویستە بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییانەی ئێران بکرێت کە نووسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئاژانسی ئاسایش و هەواڵگریی هەرێمی کوردستانیان کردووەتە ئامانج.
پەرلەمانتارەکەی ئەوروپا ئاماژەی بە مەترسیی ئەم هێرشانە کرد و نووسیویەتی: ئەم هێرشە قبووڵنەکراوانە پێشهات و پەرەسەندنێکی مەترسیدارن و هەڕەشەیەکی راستەوخۆن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا. پێویستە سەروەری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق بە تەواوەتی رێزی لێبگیرێت.
ئەڤین ئینجیر جەختی لە پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە و رایگەیاند: هاوسۆزی و پشتیوانیی تەواوی خۆم بۆ سەرۆک وەزیران بارزانی و تەواوی گەلی هەرێمی کوردستان دەردەبڕم.