قالیباف: لە قۆناخە هەرە سەختەکاندا، هاوشانی گەلی عێراق وەستاین
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: وڵاتەکەی لە سەختترین قۆناخەکاندا هاوشانی عێراقییەکان وەستاوە و، هەوڵەکانی نەیارانی بۆ لێکجیاکردنەوەی هەردوو گەل بە شکستخواردوو وەسف کرد.
پێنجشەممە، 20ـی ئابی 2026، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کەربەلا، گوتی: هاتنم بۆ ئەو پارێزگایە، بۆ مەبەستی دەربڕینی سوپاسگوزاری بووە بۆ گەلی عێراق لە بەرامبەر هەڵویستە جوانەکانیان و لەبیریان ناکەین.
هاوەکات باسی لەوە کرد، نەیارانی ئێران و عێراق هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ دوورخستنەوەی هەردوو وڵات لە یەکدی، بەڵام دەرئەنجامەکە پێچەوانە بووەوە و بووە هۆی لێکنزیکبوونەوە و یەکگرتوویی زیاتر.
قالیباف لە درێژەی قسەانیدا ئاماژە بەوەش کرد، "ئێمە لە سەختترین قۆناخ و بارودۆخدا لەگەڵ عێراقییەکان برا و دۆست بووین و پێکەوە رووبەڕووی ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان بووینەتەوە."
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران داوای کرد، ئەم هاوبەشییە مێژووییانەی نێوان بەغدا و تاران بەکاربهێنرێن بۆ چەسپاندنی ئاسۆکانی هاوکاری دوولایەنە و بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل بکات.
دوێنێ چوارشەممە، 19ـی ئابی 2026، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتنە بەغدا و لە لایەن عەدنان فەیحان, جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازyی لێ کرا.
دوای گەیشتنی شاندەکەی ئێران، قالیباف لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قپڵییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد، هەروەها لەگەڵ هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و چەندین سەرکردەی دیاریی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.