ئەمەل سەعید کوردە گۆرانی "چی بووە"ی بڵاوکردەوە

ئەمەل سەعید کوردە، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "چی بووە" بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەو گۆرانییەم بەرهەمێکی سۆزدارییە و چیرۆکی ئازاری دڵ و شەوانی پڕ لە بیرکردنەوەی خۆشەویستێک دەگێڕێتەوە."

شەممە، 5ـی ئەیلوولی 2026، ئەمەل سەعید کوردە، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ بە کوردستان24ی راگەیاند، "ئەو گۆرانییە لە هۆنراوەی مازیار فایەقە و لە ئاواز و دابەشکردن و ئامادەکردنی موزیکەکەی رۆژ کەریم کردوویەتی، ئەنجامی داوە، بە شێوازێکی کلاسیکی جوان کلاسیکی جوان کاری وێنەگرتنیشی بۆ کراوە و دیار مەهدی کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپی بەرهەمەکەم کردووە."

گوتیشی، "بەرهەمەکە لەگەڵ ڤیدیۆکلیپەکەم، هەوڵێکە بۆ گەڕانەوە بۆ هەستی گۆرانیی کلاسیکی و پێشکەشکردنی چیرۆکێکی سۆزداری بە شێوەیەکی سادە و نزیک لە هەستی گوێگر."

ئەمەل سەعید کوردە باس لە چیرۆکی گۆرانییەکەی دەکات و دەڵێت، "گۆرانی "چی بووە"، بۆ ئەو کەسانەیە کە ئازاری دڵی کەسێکیان داوە و بە ئاهی ئەو کەسەوە گرفتار بوون، ئەو کەسانەی شەو خەویان لێ نەکەوتووە و هێشتا لەگەڵ یاد و هەستی ئەو پەیوەندییە دەژین."

ئەمەل سەعید کوردە، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەشی موزیکی سلێمانی تەواوکردووە، له‌ سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی دەستی جوانه‌كانی سلێمانی دەستی بە کاری هونەری کردووە. هونەری کردووە. بەکاری هونەری کردووە. ئەو خاوەنی ناوبراو خاوەنی چەندان بەرهەمی تۆمارکراوە. بەرهەمی خاوەنی چەندین بەرهەمی تۆمارکراوە.