کاروان ستوونی: بەمنزیکانە تیروپشک بۆ ناوی حاجییان دەکرێت
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆسەی دیاریکردنی حاجیانی ئەمساڵ لە قۆناغی کۆتایی دایە و پێشبینیدەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ناوی حاجیان لە رێگەی تیروپشکێکی ئەلیکترۆنییەوە رابگەیەنرێت.
دووشەممە 7ـی ئەیلوولی 2026، کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عەمرە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی کوردستان 24 ئاشکرایکرد، ئەمساڵ 116 هەزار هاووڵاتی فۆڕمی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجیان پڕکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، لەو ژمارەیە زیاتر لە 2 هەزار کەس ناویان لە تیروپشکەکەدا دەردەچێت و دەتوانن گەشتی سعوودیە بکەن.
سەبارەت بە رێکارە نوێیەکان، کاروان ستوونی جەختیکردەوە، ئەو کەسانەی لە ساڵی رابردوودا وەک یەدەگ ناویان گەڕاوەتەوە، بەپێی بڕیارێکی حکوومەت و فەرمانی وەزاری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ناچنەوە ناو تیروپشک و راستەوخۆ لەگەڵ کاروانی ساڵی ٢٠٢٧ گەشت دەکەن.