عەبدوڵڵا موهتەدی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

عەبدوڵڵا موهتەدی لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ سەرۆک بارزانی، هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری کوردستان، خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید بارزانی دەربڕی.

دووشەممە 7ـی ئەیلوولی 2026، عەبدوڵڵا موهتەدی، سەرۆکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و تەواوی بنەماڵەی بارزان کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو، خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.

لە پەیامەکەدا هاتووە: " سەرۆک بارزانی؛ بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتیی گەورە شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان پێشکەش بە جەنابتان، بنەماڵەی مەرحوومی شێخ عەبدولواحید و هەموو بنەماڵەی گەورەی بارزانی دەکەین."

لە پەیامەکەیدا، عەبدوڵڵا موهتەدی هیوای تەمەندرێژی و لەشساغی بۆ سەرۆک بارزانی خواستووە و ئاواتەخوازە کە ئەمە ببێتە دوا کۆست و ناخۆشی بۆ بنەماڵەکەیان.