مەسرور بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتیی خانووبەرەی لە هەولێر کردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حەفتەمین پێشانگای نيّودەوڵەتیی بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر کردەوە.

 

کارەکانی حەفتەمین پێشانگای نيّودەوڵەتیی بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە

-بۆ ماوەی چوار رۆژ، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەدەچێت.

-نزیکەی 300 کۆمپانیای ناوخۆیی و جیهانی لە 12وڵاتی جیاوازەوە بەشدارن.

-لە لایەن کۆمپانیای ئینڤێست ئیکسپۆ رێکخراوە بە پشتگیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەستەی وەبەرهێنان.

-پێشکەشکردنی ئۆفەر و داشکاندنی تایبەت، جووڵەخستنە ناو بازاڕی خانووبەرە، و ئاسانکاری بۆ نیشتەجێبوونی خێزانەکان.

داتای بازاڕی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان

-زیاتر لە 70 هەزار نووسینگەی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان هەن.

-7500 نووسینگەی خانووبەرە تەنیا لە شاری هەولێر بوونیان هەیە.

-رۆژانە سەدان مامەڵەی کڕین و فرۆشتن لەو نووسینگانە ئەنجام دەدرێن.