مەسرور بارزانی لە یادی شۆڕشی ئەیلوولدا: دەستکەوتەکانمان بە یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی دەپارێزرێن

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا جەخت لە یەکدەنگی و هاوهەڵوێستیی هێز و لایەنە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستن پەرەپێدانی زیاتری قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان دەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 11ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 65ـەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلوول پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند” لە شەست و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنى ئه‌یلوول، بە رێبەرایەتیی رابەری نیشتمانیمان جەنابی بارزانیی نەمر، بە پێزانینێکی زۆرەوە، یادی هەموو پێشمەرگە و خەباتکار و تێکۆشەر و گشت بەشدارانی ئەو شۆڕشە جەماوەری و سەرتاسەریەی کوردستان دەکەینەوە کە هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان بەشدارییان تێدا کرد.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، شۆڕشی مەزنی ئەیلوول چەندین دەستکەوتی بەدەستهێنا و دەڵێت” شۆڕشی ئەیلوول چەندین دەسکەوتی مێژوویی بەدەست هێنا، گرنگترینیان ناچارکرنی رژێمی عێراق بوو کە لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 دا، دان بە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت”

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان  جەخت لە یەکدەنگی و هاوهەڵوێستیی هێز و لایەنە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستن پەرەپێدانی زیاتری قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان دەکاتەوە.

لە کۆتاییدا مەسرور بارزانی یادى شۆڕشى مەزنی ئه‌یلوول پیرۆز دەکات دەشڵێت “سڵاو لە گیانی پاکی شه‌هیدانى شۆڕشی ئەیلوول و لە کۆت سەرجەم شەهیدانی كوردستان”