دەرهێنانی کارتی ئهلیکترۆنیی سووتەمەنی بۆ هاوسەرانی نوێ دەستیپێکرد
پرۆسەی دەرهێنانی کارتی ئهلیکترۆنیی سووتەمەنی بۆ ئەوانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە دەستیپێکرد.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر داوا لەو کەسانە دەکات تازە هاوسەرگیرییان کردووە فۆڕمی خۆراکییان لە بنکەکانی 201 تاوەکو 223 ـی سنووری هەولێرە، لە ئەمڕۆوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان بکەن، بۆ ئەوەی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنیان بۆ دەربێنن و لە وەرگرتنی بەشە سووتەمەنی و بەنزین بێبەش نەبن.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر مەرج و پێداویستییەکانی دەرهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی خستووەتەڕوو. بەگوێرەی رێنماییەکان پێویستە فۆڕمی خۆراکی ساڵانی 2020-2021ـی ماڵی باوکیان لەگەڵ فۆڕمی ئەلیکترۆنی ماڵی باوک ببەن، هەروەها فۆڕمی خۆراک لەگەڵ ماڵی باو جیاکرابێتەوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراک پەسەند کرابێت. هاوکات داواکار کارتی نیشتمانی و زانیاری پێبێت.
لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی کاروباری دابەشکردنی نەوت و بەنزین و غازی ماڵان، لە زۆرینەی شوێنەکانی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە لەمەودوا دابەشکردنی سووتەمەنی و بەنزین بە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە بێت. بۆ ئەوەی هەمووان بە یەکسانی و دادپەوەری لە وەرگرتنی نەوت و گاز و بەنزین سوودمەندبن.