نێچیرڤان بارزانی:کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی بەردەوامن
ئەمڕۆ شەممە، ، 19ـی ئەیلوولی 2026، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەت بەردەوامە.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: کۆبوونەوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوامن، بەو هیوایەی ئەو دانیشتنانە بگەنە دەرەنجامێکی ئەرێنی کە بەرژەوەندیی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان لەخۆ بگرێت.
لەبارەی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی جەخت لەوە کراوەتەوە، گرنگ و پێویستە بەغدا لە پڕۆژەیاسای بودجەدا رەچاوی هەرێمی کوردستان بکات و بە هەماهەنگیی هەردوولا هەنگاو بنێت. پێویستە حکوومەتی عێراق بە جددی لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکات.
ئاماژەی بەوەش دا، سەرەڕای ئەوەی لێژنە تەکنیکییەکان دەستیان بە گفتوگۆ کردووە، بەڵام ئەم هەنگاوە بەس نییە. ئەوەی گرنگە ئەوەیە بەغدا پشکی هەرێمی کوردستان بەتەواوی لە یاسای بودجەدا جێگیر بکات.