پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی ریفراندۆمدا
سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی رایفراندۆمی کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەنگێک بۆ مێژوو یادێک بۆ نەوەکان.
ئەمڕۆ هەینی، 25ـی ئەیلوولی 2026، لە ساڵیادی نۆیەمین ساڵیادی ریفراندۆمی کوردستاندا، سەرۆک بارزانی پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و رایگەیاند” دەنگێک بۆ مێژوو یادێک بۆ نەوەکان”
دەنگێک بۆ مێژوو، یادێک بۆ نەوەکان.
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) September 25, 2026
هاوکات هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی ریفراندۆمدا رایگەیاند “ساڵیادی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل، پیرۆز و پایەدار بێت."
ریفراندۆمی کوردستان
لە 25ی ئەیلوولی 2017، ریفراندۆمی خەڵکی کوردستان بۆ سەربەخۆیی بەڕێوەچوو، تێیدا 4 ملیۆن و 561 هەزار و 255 کەس لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان مافی دەنگدانیان لە ریفراندۆم هەبوو، 3 ملیۆن و 305 هەزار و 925 کەس بەشداریان لەو راپرسیەدا کرد، کە دەکاتە زیاتر لە 72%، لە ریفراندۆم 2 ملیۆن و 861 هەزار و 471 کەس بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دا کە رێژەی زیاتر لە 92%ی دەگدەرانی ئەوکاتی پێکهێنا.
لە 7ی حوزەیرانی 2017 لە پیرمام نوێنەرە باڵاكانی پارتە سیاسییەكانی ناو پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و جێگری سەرۆكی هەرێمی ئەوكات و سەرۆكی حكوومەت و سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان، بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم درا و ئەنجوومەنی باڵا پێکهێنرا، ئەو لایەنانەی بەشداربوون لە ئەنجوومەن بریتی بوون لە پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی، حزبی زەحمەتکێشان، حزبی شیوعی، حزبی سۆسیالیست، پێکهاتەکان.