فەرهاد ئەتروشی: هەماهەنگی لەنێوان هێزە فیدراڵییەکان و پێشمەرگە سەقامگیری لە وڵاتدا دەستبەردەكات
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دووپاتیدەکاتەوە، بونیادنانی دامەزراوەکانی دەوڵەت بەپێی دەستور و رەچاوکردنی هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکاندا، بەتایبەت دامەزراوەی ئەمنی و سەربازی، گرنگترین زامنە بۆ عێراقێکی سەقامگیر و گەشەسەندوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2026، فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی رایگەیاند، بەردەوامبوونی هەماهەنگی لەنێوان هێزە فیدراڵییەکان و پێشمەرگە بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکان، سەقامگیری لە وڵاتدا دەستبەردەكات.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاری لەنێوان هێزە فیدراڵییەکان و پێشمەرگە بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکان، سەقامگیری لە وڵاتدا دابین دەکات" .
جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ئاماژەی بەوەش کرد، ئێمە لەبەردەم قۆناخێکی ئەمنیی گرنگداین هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئەمەش پێویستی بە بەهێزکردنی توانا نیشتمانییەكان و بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی و هاوکاری لەنێوان دامەزراوە و هێزە ئەمنییە جیاوازەکاندا هەیە.
هاوکات جەختی کردەوە، پاراستنی سەروەریی عێراق و ئاسایشی هاوڵاتییانی بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانیی هاوبەشە و هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هێزە فیدراڵییەکان و هێزەکانی پێشمەرگەدا پایەیەكی بنەڕەتین لە رووبەروبوونەوەی ئاستەنگ و هەڕەشە ئەمنییەکان و بەهێزکردنی سەقامگیری لە وڵاتدا.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دووپاتیدەکاتەوە، بونیادنانی دامەزراوەکانی دەوڵەت بەپێی دەستور و رەچاوکردنی هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکاندا، بەتایبەت دامەزراوەی ئەمنی و سەربازی، گرنگترین زامنە بۆ عێراقێکی سەقامگیر و گەشەسەندوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێورەسمێکی فەرمیدا، کۆتاییهاتنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق راگەیاند.