سەلاحەدین بەهائەدین: کشانەوەی ئەمریکا ئاساییە و ئێستا وەرزی یەکڕیزییە

هاوکات لەگەڵ راگەیاندنی فەرمیی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هەنگاوێکی ئاسایی و پابەندییە بە رێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات.

ئەمرۆ چوارشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2026، سەلاحەدین بەهائەدین ئەمنیداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەربارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کارێکی ئاساییە و پابەندییە بە ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ئەمریکا، جگە لەوەی ئازادن چی بکەن بۆ بەرژەوەندیی خۆیان".

ئەمنیداریی گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دووپاتیدەکاتەوە” وەرزی تەبایی و یەکدەنگی و ئاشتەوایی نیشتمانییە".

هەروەها دەشڵێت، خۆزگە و گلەیی سوودی نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2026، لە رێورەسمی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ بە فەرمی ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق کۆتاییهات، ئەمرۆ چنینەوە بەرهەمی قوربانیدانی رۆڵەکانی عێراقە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەو ماوەیەدا خۆیان رێکخستووەتەوە.