وەزارەتی خوێندنی باڵا: یەکشەممە ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیەنرێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ئەنجامی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12 رادەگەیەنرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنەراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامه‌کانی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی له زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027) راده‌گه‌یه‌نرێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد، دوای راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین، ده‌ست ده‌کرێت به پرۆسه‌ی خوێندنی قۆناخی یه‌که‌م له زانکۆکان، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر وه‌رگیراوان له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به زانکۆکانیان بکه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌کاری پێویست ده‌که‌ن بۆ پێشوازیکردن له وه‌رگیراوانی تازە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027).
پێنجشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2026، سیستەمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ سەرجەم بەشەکانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان کارا کرا و کاتژمێر 12ـی شەوی 26ـی هەمان مانگ، سیستەمەکە داخرا.
بۆ ئەمساڵ (40٫716) دەرچووى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) مافی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاینیان هەبوو، بە شێوەیەک (30٫847) دەرچوو لە بەشى زانستى، (7٫923) دەرچوو لە بەشى وێژەیی، (1٫240) دەرچووى ئامادەییە پیشەیی، (706) دەرچووى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان.