خەریکبوو ئاهەنگی ماڵئاوایی مێسی ببێتە شین

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی

بڕیارە رۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە لیۆنێل مێسی دوایین یاری خۆی بە درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئەنجام بدات، بۆ ئەم مەبەستەش ئاهەنگێکی گەورە بۆ ئەو یاریزانە رێکخراوە، بەڵام خەریکبوو ئەو ئاهەنگە ببێت بە شین و تازی.

هەژماری فەرمی رۆژنامەی Ole ئەرجەنتینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممەی هەفتەی رابردوو ئاگر لە نهۆمی سەرەوەی خانووەکەی لیۆناردۆ پارێدیس یاریزانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانەی بۆکا جونیۆرز کەوتەوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو و کارمەندانی ئاگر کوژێنەوە ناوچەکە بە خێرایی خۆیان گەیاند و توانیان ئاگرەکە کۆنترۆل بکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئەو روداوە لە کاتێکدایە بڕیارە سێ شەممەی ئەم هەفتەیە ئاهەنگی ماڵئاوایی لیۆنێل مێسی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بەڕێوەبچێت و ئەگەر هاتبوایە لەم روداوە زیان بەر یاریزانەکە یاخود کەسێکی نزیکی کەوتبا، ئەو کاتە لە بڕی ئانگەکە دەبوایە مێسی و هاوڕێکانی بەشداری خەمێکی گەورە بکەن.