لەبەردەم دادگای مەهاباد کەسێک کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش بریندارکران

شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی دەستڕێژیی گولـلەوە لەبەردەم دادگای شارەکە، کەسێک کوژراو و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەفسەر ئەمیرڕەزا رەسووڵیان، لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەهاباد بە ئاژانسی تەسنیمی راگەیاندووە، بەرە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە بەرامبەر 
باڵەخانەی دادگای شارەکە، کەسێک دەستڕێژی کردووە و بەهۆیەوە هاووڵاتییەک کوژراوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون. گوتیشی: بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، دەرکەوتووە تەقەکردنەکە بەهۆی کێشە و ناکۆکییەکی کۆن بووە و سەرەنجام بووەتە ئەوەی بەمجۆرە هەوڵی تۆڵەسەندنەوە بدرێت.

بە گوتەی ئەفسەرەکەی پۆلیسی مەهاباد، هێرشکەرەکە بە چەک راستەوخۆ دەستڕێژی لە چەند کەسێک کردووە، بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی کوڕەکەی بووە کە چەند ساڵێک لەمەوبەر لەلایەن کەسێک ئەو خێزانەی تەقەیان لێکردووە و کوژراوە، ئەمڕۆکە کە وادەی دادگایی کردنی تۆمەتبارەکە بووە، بەڵام باوکی کوژراوەکە ئەم کاتەی قۆزتۆتەوە دەستڕێژی لێکردوون.

رەسووڵیان ئاشکرای کردووە، هێرشکەرەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.