میدیای فەرمی ئێران: وەزیری نەوت دەستی لەکار کێشایەوە

موحسین پاکنەژاد
موحسین پاکنەژاد

سەرۆککۆماری ئێران رەزامەندیی لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی موحسین پاکنەژاد دەربڕی و بە فەرمانێک سەرپەرشتیارێکی نوێی بۆ وەزارەتی نەوتی ئەو وڵاتە دیاریکرد.

ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ـی ئێرانی لە زاری مەهدی تەباتەبایی، جێگری سەرۆکی نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران بڵاویکردەوە: مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران، دەستلەکارکێشانەوەی موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی وڵاتەکەی پەسەند کردووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، پزیشکیان بە مەرسوومێکی فەرمی بڕیاریداوە بە دەستنیشانکردنی حەمید بۆرد وەک سەرپەرشتیاری نوێی وەزارەتی نەوتی ئێران.