بڕیاریی وەرگرتنی باجی پێشوەختە لە عێراق راگیرا
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەپێی بڕیاری ژمارە 544ـی ئەنجوومەنی وەزیران کە لە دانیشتنی سێشەممەدا دەرچووە، گۆڕانکاری لە نرخی فەرمیی دۆلاردا کراوە.
بەپێی بڕیارە نوێیەکە، نرخی کڕینی یەک دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1,500 دینار دیاریکراوە. هاوکات نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان 1,510 دینار و بۆ هاووڵاتیان 1,520 دینار دەبێت.
لە چوارچێوەی بڕیارەکاندا، وەزارەتی دارایی راگرتنی بڕیاری ژمارە 413ـی ساڵی 2026ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی راگەیاند. ئەو بڕیارە تایبەت بوو بە وەرگرتنی پێشوەختەی رسووماتی گومرگی و باج لەسەر کاڵا هاوردەکراوەکان، کە ئێستا کاری پێ ناکرێت.
یەکشەممە، 16ـی ئابی 2026، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا، بۆ پاراستن و رێگریکردن لە بەفیڕۆچوونی سامانی گشتی، لە رۆژی 1ـی ئەیلوولی 2026ـەوە دەبێت باج و رسوماتی گومرگی لە سەرجەم گواستنەوە و هەناردە دەرەکییەکان، پارەکان پێشوەختە ببڕدرێت.