عەلی زەیدی گەیشتە پەرلەمان
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سەردانی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد و لە لایەن سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیی لێ کرا و کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵییان ئەنجام دا.
پێنجشەممە، 8ـی تشرینی یەکەمی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە باڵەخانەی پەرلەمانی وڵاتەکە و لەگەڵ هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان، کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەنجام دا.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پتەوکردنی هەماهەنگی و هاریکاریی بەردەوامی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی یاسادانان کرد، بە شێوەیەک کە خزمەت بە کارنامەی گشتیی دەوڵەت و یەکخستنی دیدگاکان لەسەر پرسە چارەنووسساز و هاوبەشەکان بکات.