مێسی خەڵاتی شازادە ئاستوریاسی وەرگرت

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، بووە یەکەم یاریزان لە مێژوو بتوانێت بگاتە ئەو ئاستە و خەڵاتی شازادەی ئاستوریاس وەرگرێت.


لە مەراسیمێکی فەرمیدا لیۆنێل مێسی خەڵاتی شازادەی ئاستوریاس بۆ وەرزش پێبەخشرا، بڕیارەکەش لە لایەن لێژنەی دادوەران لەسەر بنەمای چەندین پێوەر و دەستکەوتی مەزن بوو، دیارترینیان ئەوەیە کە ناوبراو خاوەنی زۆرترین ناسناو و دەستکەوتە لە مێژووی تۆپی پێدا، هەروەها خاوەنی کاروانی وەرزشییەکی نایاب، لێهاتووییەکی باوەڕپێنەکراو و کارە خێرخوازییە بەردەوامەکانییەتی بۆ دابینکردن و بەهێزکردنی دەرفەتەکانی خوێندن و چاودێری تەندروستی بۆ ئەو منداڵانەی کە زۆرترین پێویستییان پێیەتی.


لێژنەی داوەران جەختی لەوەش کردەوە کە مێسی بەهۆی پێداگری، سادەیی و پابەندبوونی تەواوی بە ڕۆحی کاری تیمییەوە، توانیویەتی ڕێز و سەرسوڕمانی هەمووان بەدەستبهێنێت و هەر ئەم خەسڵەتە جوانانەش بوون کە هاندەر بوون بۆ بەخشینی ئەم خەڵاتە بە ئەستێرە گەورەکەی جیهان.