مەسرور بارزانی: بێ جیاوازی خزمەتی خەڵکی هەموو ناوچەکانی کوردستان دەکەین
ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک ، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیەکانی پێکهاتە و چین و توێژەکانی دەڤەری بادینان کۆبووەوە.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە مێژووی خەبات و قوربانیدانی پڕ لە سەروەری خەڵکی دەڤەرەکە کرد لە بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و دووپاتی کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی سەرەکی خۆی دەزانێت بە شێوەیەکی شایستە خزمەتی خەڵکی ئەم دەڤەرە و هەموو ناوچەکانی کوردستان بکات بێ جیاوازی .
سەرۆکی حکوومەت ، هەروەها باسی لە پێگەی گرنگی دەڤەرەکە کرد لە رووی ئابووری و گەشتوگوزار و کشتوکاڵەوە ، لەمبارەوە جەختی کردەوە کە لە چوارچێوەی کارنامەی حکوومەت لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووی، گرنگیمان بە کەرتی کشتوکاڵ وبەرهەم و بەروبوومی ناوخۆیی داوە و کارمان بۆ یارمەتیدانی جووتیارانی کوردستان و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمەکانیان کردووە.
پاشان سەرۆکی حکوومەت وەڵامی سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانی ئامادەبووانی دایەوە .






