مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی د. گۆڤەند شێروانی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی د. گۆڤەند شێروانی، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار، دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو کرد.

چوارشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر د. گۆڤەند شێروانی، نووسەر و توێژەر و ئەکادیمیستی ناسراو و پسپۆڕی بواری وزە، پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە، کەسوکار، دۆست، هاوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەت:

بۆ کۆچی دوایی نووسەر و توێژەر و ئەکادیمیستی ناسراو و پسپۆڕی بواری وزە، پرۆفیسۆر گۆڤەند شێروانی، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوکار و ئاشنایانی دەکەم . خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان