یاریزانانی دهۆک بایکۆتی راهێنانەکان دەکەن

ئەمڕۆ 1ـی نۆڤێمبەری 2026 جارێکی دیکە یاریزانانی یانەی دهۆک بڕیاریاندا بایکۆتی راهێنانەکانی یانەکەیان بکەن، ئەویش بەهۆی وەرنەگرتن و دواکەتنی مووچەی دوو مانگی رابردوو و هەروەها پێشەکی گرێبەستەکەیان.

یاریزانانی یانەی دهۆک وەکو ناڕەزایەتی بەرامبەر وەرنەگرتن و دواکەوتنی مووچەی مانگەکانی 9 و 10 ئەمڕۆ شەممە 1ـی نۆڤێمبەری 2026 بەشداری راهێنانەکانی یانەکەیان نەکرد و بایکۆتی راهێنانەکانیان کرد، سەرەڕای وەرنەگرتنی مووچەی دوو مانگی رابردوویان، یاریزانەکان تاوەکو ئێستا پێشەکی گرێبەستەکەشیان وەرنەگرتووە. یاریزانەکانی ئەلهویێن چیا ئەم وەرزە دووەمجارە بەهۆی وەرنەگرتن و دواکەوتنی مووچە و پێشەکی گرێبەستەکانیان بایکۆتی راهێنانەکانی یانەکەیان دەکەن.

یانەی دهۆک ئەم وەرزە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە کۆی 12 یاری خاوەنی سێ بردنەوە و سێ شکست و شەش یەکسانبوونن و بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ، خانەی نۆیەمی ریزبەندی خولەکەیان گرتووە. هەروەها ئەو یانەیە لە دوایین یاری بەرامبەر گەرمە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر دۆڕاوە و بڕیاریشە گەڕی داهاتوو، رۆژی پێنج شەممە 5ـی نۆڤێمبەر لە یاریگای زاخۆ رووبەڕووی یانەی مووسڵ ببنەوە.