''بۆیە دەنگم بە مێسی نەدا چونکە رەفتارەکانی جوان نەبوون''

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی

دوای کۆتایی هاتنی رێوڕەسمی خەڵاتی باڵۆن دۆر و ئاشکرا کردنی دەنگی رۆژنامەنوسان، کاتێک لە رۆژنامەنوسی مسڕی دەپرسن بۆچی دەنگی بە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی نەداوە، بیانۆیەکی سەیر بۆ دەنگنەدان بەو ئەفسانەیە دەهێنێتەوە.

رۆژی 25ـی ئۆکتۆبەری 2026 و لە شاری لەندەن پایتەختی بەریتانیا، رێوڕەسمی خەڵاتی باڵۆن دۆر بەڕێوەچوو و لە کۆتاییدا، هاری کەین توانی ئەو خەڵاتە بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا بباتەوە. دوای چەند رۆژێک لە رێوڕەسمەکە و ئاشکرا کردنی دەنگی رۆژنامەنوسان، دەرکەوت رۆژنامەنوسی مسڕی و پەیامنێری کەناڵی  beIN Sports دەنگی بە مێسی نەداوە و پاشان هەر خۆی ئاشکرای دەکات کە بۆچی دەنگی بە ئەفسانەکەی تانگۆ نەداوە.

ئەو رۆژنامەنوسە بە ناوی '' عەمرو نەجیب فەهمی '' لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵەیەتی X هۆکاری دەنگنەدان بە مێسی ئاشکرا دەکات و دەڵێت '' بۆیە دەنگم بە مێسی نەدا چونکە لە یاری مۆندیال بەرامبەر ئیسپانیا، دوای ئەوەی یاریزانەکان بە گژ یەکتریدا چوون، ئەو وەکو سەرکردە و گەورەی تیپ هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو و بگرە ئامادە نەبوو ئامۆژگاری یاریزانەکانیشی بکات ''.

ئەو رۆژنامەنوسە مسڕییە و پەیامنێری کەناڵی  beIN Sports لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت '' لە یاری بەرامبەر جەزائیریش مێسی هیج رەفتارێکی یاری خاوێنی لە خۆی پیشان نەدا و چەند جارێک رووبەڕووی یاریزانانی بەرامبەر بووە و لەو هەڵس و کەوتەی کە بەرامبەر عیسا مێندی یاریزانی بەرامبەر کردی شایستەی کارتی سوور بوو، هەربۆیە بڕیارمدا دەنگی پێنەدەم ''.

مێسی بەرامبەر عیسا مێندی

 

ئەو 10 یاریزانەی کە عەمرو نەجیب فەهمی رۆژنامەنوسی مسڕی دەنگی پێداون:

1- کیلیان ئێمباپێ
2- کڤارا
3- لامین یامال
4- هاری کەین
5- ڤیتینها
6- دێکلان رایس
7- جود بێلینگهام
8- رۆردی
9- کوبارسی
10- فابیان رۆیز