هاتوچۆی گەرمیان: بە رووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوە کردووە، بە رووداوێکی هاتوچۆ گەنجێکی تەمەن 34 ساڵان گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای کەلار دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی بە راگری قەراخ رێگاکەدا کێشاوە بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە تەمەنی 34ساڵە، بریندارەکەش تەمەن 35ساڵە، لە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە ناحیەی باوەنورەوە، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا لە کەلار.
هەروەها باس لەوەش کراوە، تیمی هاتوچۆ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بۆزانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.